پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە دەستپێدەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی پێشمەرگە رایگهیاند، خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2020 و 2021 لەگەڵ پاشکۆی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2018 و 2019ی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتهكه گەڕایەوە و ئهمڕۆش لەلایەن سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە واژۆكراوه، كه ژمارهیان ههزار و 300 پێشمهرگهیه.
ئەو دو خشتەیەی كه گهڕاوهتهوه تایبەتە بە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا هاوبەشەکان و هێزەکانی یەکەی 70 و 80 ناگرێتەوە؛ هێزەکانی 70 سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن و 80 سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن و لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا نین.
ئهو كهسانهی كه ئهمڕۆ پلهكانیان بهرزكراوهتهوه نزیكهی ههزار و 300 ئەفسەری پێشمەرگەن کە لە مانگەکانی ئازار و ئهیلول بۆ ساڵهكانی 2020 و 2021 مامەڵەکانیان پێشکەشکرابو بۆ بەرزکردنەوە.
پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە تاوەکو پلەی جێگری ئەفسەر، راستەوخۆ بە فەرمانی وەزیر ئەنجام دەدرێت؛ پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران لە وەزارەتی پێشمەرگەوە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و دوای رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت مەرسومی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربچێت و پاشان رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێتەوە و دەکرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
