وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا و نێچیرڤان بارزانی کۆبونەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاليا گویدۆ کرۆسێتۆ كۆبووه‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ ڕۆمایان تاوتوێکرد.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ رۆما، دۆخى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا، رۆڵى ئيتاڵيا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر تاوتوێ كران.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە " نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ رۆڵ و پشتگيريى سه‌ربازيى ئيتاڵيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا دووپاتكرده‌وه و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا ده‌ربڕى، به‌تايبه‌تيش فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منيدا."
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى رۆڵى هێزه‌كانى ئيتاڵياى له هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ مه‌شق و راهێنانيان به پێشمه‌رگه.
وەک سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان دەڵێت ،"لاى خۆيه‌وه، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا وێڕاى ده‌ربڕينى به‌رده‌واميى پشتگيريى سه‌ربازيى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێزانينى ئيتاڵيا بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعشدا، دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى به گرنگ بۆ ناوچه‌كه و جيهان له قه‌ڵه‌م دا."
باسلەوەشکراوە لە کۆبونەوەکەدا چه‌ند پرسێكى وەک، وەک لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو كه تێيدا باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق، كۆنسووڵ و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئيتاڵيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بوون.
