یەرەکە لەبارەی هێرشەکەی گەڵالە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەیی یەرەکە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا، هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە و هێرشەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاری تورکیا ئەنجام دەدرێن.
فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) باڵی سەربازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژانی ٢٦ی نیسان و ۲ی ئایاردا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
یەرەکە دەڵێت، دەوڵەتی تورکیا بە ئامانجی پڕوپاگەندەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانمان و هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانمان زیاتر کردووە.
یەرەکە ئاماژەی بەوە کرد کە لەم دواییانەدا لە ٢٦ی نیسان و ۲ی ئایاردادرۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا، لە ناوچەی ئاسۆس ، لە دەوروبەری گوندی گەڵاڵە باخ و ڕەزی گوندنشینانیان چەندین جار بۆردومان کرد. لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە، بەڵام باخ و کێڵگە و هەنگی گوندنشینان زیانیان بەرکەوتووە."
