دوایین راپرسی: کلچدارئۆغلۆ لە خولی دووەمدا کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەردۆغان دەهێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەگوێرەی دوایین راپرسی کە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدراوە، ئەردۆغان شکست دەهێنێت و کورسیەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەماندا لە کورسیەکانی دەسەڵات زیاتر دەبێت.
کۆمپانیای یونەیلەم کە تایبەتە بە لێکۆلینەوە کۆمەڵایەتیەکان، راپرسیەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامدا کە بڕیارە ١٤ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت. راپرسیەکە لە ٢٧ پارێزگا بە بەشداری دوو هەزار و ٥٩٤ کەس ئەنجامدراوە و ئەنجامەکەی بەم شێوەیەیە:
خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی:
کەمال کلچدارئۆغلۆ (هاوپەیمانی گەل) ٤٨.٦٪
رەجەب تەیب ئەردۆغان (هاوپەیمانی کۆمار) ٤٢.٥٪
سینان ئۆغان (هاوپەیمانی ئاتا) ٥.٢٪
موحەڕەم ئینجە (پارتی مەملەکەت) ٣.٧٪
بەپێی راپرسیەکە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا هیچ کاندیدێک ناتوانێت 51٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و بۆیەش دوو حەفتە دواتر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دووبارە دەکرێتەوە و کۆمپانیای یونەیلەم دەڵێت ئەنجامی هەڵبژاردن بەم شێوەیە دەبێت:
کەمال کلچدارئۆغلۆ (هاوپەیمانی گەل) ٥٣.٩٪
رەجەب تەیب ئەردۆغان (هاوپەیمانی کۆمار) ٤٦.١٪
هەر بەگوێرەی راپرسیەکە دەنگی پارتە سیاسییەکانیش بەم شێوەیە دەبێت: پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ٣٥.٢٪ پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ٣٠.٧٪ پارتی چەپی سەوز (هەدەپە) ٩.٣٪ پارتی باش (ئیی پارتی) ٩.٨٪ پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) ٣.٦٪ پارتی مەملەکەت ١.٥٪ رەفاحی نوێ ١.٦٪ پارتی سەرکەوتن ١.٤٪ ئەوانەی دیکە ٠.٦٪
