ئەردۆغان وەفدی بۆ ئیمڕالی و قەندیل ناردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژنامەی یەنی یاشامی توركی لەزاری ئامەد دیجلە میدیاكارێكی پەكەكەوە رایگەیاند، ئەردۆغان لەچوارچێوەی پرسی هەڵبژاردندا، وەفدی بۆ لای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە لەئیمڕالی ناردووە.

حەو ڕۆژنامەیە دەڵێت وەفدەکەی ئەردۆعان داوای لە ئۆجەلان و  بەرپرسانی ئەو پارتە لەقەندیل کردووە كە هەدەپە و دەنگدەری كورد رازی بكەن دەنگی پێبدەن، بەڵام هەم لە ئیمڕالی و هەم لەقەندیل وەفدەكانی ئەردۆغان بێ هیچ دەستكەوتێك گەڕاونەتەوە.

هەرچەندە ئیبراهیم كالن وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا ئەو هەواڵەی رەتكردەوەو رایگەیاند، دوورە لەڕاستیەوە، بەڵام مەڕال ئاكشەنەر سەرۆكی ئیی پارتی (پارتی باش) هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند، ناوی ئەو كەسەش دەزانێت كە ئەردۆغان رەوانەی ئیمڕالی كردووە.

هاوکات محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری كوردو شارەزا لەدۆسیەی كوردانی باكوری كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» ئەو وەفدەی دەوڵەتی توركیا ناردویەتی بۆ ئیمراڵی بۆ لای عەبدوڵا ئۆجەلان هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا سەركردایەتی كردووەو چەند كەسێكی دیكەی لەگەڵ بووە، پێی وتووە بەڵێنتان دەدەمێ كەهەم تۆ هەم سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەرجەم زیندانیە سیاسییەكان ئازاد دەكەین و دواتریش پرۆسەی ئاشتی زیندوو دەكەینەوە».

لەو بارەیەوە سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند كە هەواڵەكە راستەو ئەمەش دووڕوویی ئەردۆغان پیشاندەدات كە لەلایەك هەدەپە بەپشتگیریكردن لەپەكەكە تاوانبار دەكات و لەلایەكی دیكەوە چاوپێكەوتن لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكە ئەنجامدەدات و داوای دەنگیان لێدەكات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار