یەکێتی: پێویستە گەمارۆکانی سەر سلێمانی لاببرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قوباد تاڵەبانی ڕۆژی چوارشەممە لەمیانی وتارێکدا لە "دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و بوژانەوە ڕایگەیاند "دۆخی سلێمانی باش نییە، هاوڵاتییان دڵخۆش نین و ناڕازین لە شێوازی دابەشکردنی نادادپەروەرانەی داهات".
تیمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لەمانگی تشرینی دووەمەوە بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران ناكەن ،نیگەرانییەكانی تیمی یەكێتی سێ پاكێجەو یەكێكیان پەیوەندی بەدۆخی دارایی و مووچەوە هەیە لەسلێمانی .
لەم بارەیەوە ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە هاوڵاتی وت، "لابردنی ئەو گەمارۆ و نادادپەروەریەی لەبەرانبەر سلێمانی هەیە بەشێكە لەداواكاریەكانی خەڵكی كوردستان و خەڵكی سلێمانیش"
دەشڵێت،" باوەڕناكەم خەڵكی هەولێرو دهۆك لێیان بپرسی بڵێی حەزدەكەن نادادپەروەری هەبێت لەبەرامبەر سلێمانی بڵێن بەڵێ، ئاشكرایە نادادپەروەرییەكە هۆكارێكی سیاسییە بەداخەوە خراپ ئیدارەدانی حكومەتە."
هاوکات ئەندامێكی سەركردایەتی یەکێتی ڕایگەیاندوە، هەوڵێك هەیە له یاسای بودجه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بكرێت به دوانه‌خستی به‌شه بودجه‌ی سلێمانی و جەختدەكاتەوە، ئەگه‌ر هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌م بێت به‌رامبه‌ر سلێمانی، سلێمانی ناچاره ڕێگه چاره‌ی تر بدۆزێته‌وه تا مافی هاوڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران نه‌فه‌وتێت.
ڕابیحه حه‌مه‌د، ئەندامی سەركردایەتی یەکێتی لە لێدوانێكیدا بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندوە، ئەوان له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵێكن سنوری سلێمانی بێ به‌ش نه‌كرێت له مافه‌كانی و وتی: "چونكه زۆرترین قوربانی ده‌ستی ڕژێمی به‌عس له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی بووه، ناكرێت له بودجه بێ به‌ش بكرێت، ئەگه‌ر هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌م بێت به‌رامبه‌ر سلێمانی، سلێمانی ناچاره ڕێگه چاره‌ی تر بدۆزێته‌وه تا مافی هاوڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران نه‌فه‌وتێت."
یەکێتی پێی وایە نادادپەروەری دەکرێت لەڕووی ئیداری و داراییەوە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بەرامبەر سلێمانی و ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکێتیش دەڵێت،ئەم کێشانە " سەردەكێشێت بۆ زۆر كێشەی سیاسی و ئەمنیی و ژیانی خەڵكیش، چونكە كەژیانی خەڵك باش نەبێت و نادادپەروەری هەبێت ناكۆكی دروستدەكات وەك ئەوەی مەسەلەن موچەی خانەنشینانی یەكێتی بڕدراوە لەبەرامبەری كەیسێكی دیكە دروستدەكرێت، مانای وایە كێشە كێشە لەگەڵ خۆی دەهێنێت."
لە ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی روویان لە خراپبوون کرد، ئەوەش دوای کوشتنی هاوکار جاف، ئەفسەری پێشووی دژەتیرۆری یەکێتی لە هەولێر. پەیوەندییەکانی ئەو دوو هاوپەیمانەی نێو حکومەت گەیشتە ئەو رادەیەی تیمی یەکێتی لە مانگی تشرینی دووەمەوە بەشداری کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی نەکردووە.
نیگەرانییەكانی تیمی یەكێتی سێ پاكێجەو یەكێكیان پەیوەندی بەدۆخی دارایی و مووچەوە هەیە لەسلێمانی و دووەمیان دۆسیەی ئەمنییە كەخۆی لەكوژرانی عەقید هاوكار جاف دەبینێتەوەو هەروەها دۆسیەی سێیەم پرسی دەسەڵاتەكانی قوباد تاڵەبانیە وەك جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
