سلێمانی؛ کەرنەڤاڵێک بۆ پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بەڕێوەدەچێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە دەستپێشخەری ژمارەیەک لە ڕۆشنبیرو هونەرمەند و کەسایەتی لە شاری سلێمانی کەڕنەڤاڵێک بۆ پشگیری لە پارتی چەپی سەوزو کوردانی باکوری کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا بەڕێوە دەچێت.
کەڕنەڤاڵەکە ڕۆژی دووشەممە 8/5/2023 کاتژمێر چواری پاشنیواڕۆ لە پارکی ئازادی –سەکۆی ئازادی بە ناوی (سەرکەوتنی ئێوە شکستی فاشیزم و دیکتاتۆرییە )ئەنجامدەدرێت.
شۆڕش خدر یەکێک لە ڕێکخەرانی فیستیڤاڵەکە لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ڕایگەیاند،" ژمارەیەک لە ڕۆشنبیرو هونەرمەند و کەسایەتی هونەری وسیاسی لە سۆنگی هەستکردن بە ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نیشتیمانی و نەتەوەی بۆ پشتیوانیکردن لە پارتی چەپی سەوزو کوردانی باکور لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا ئەم فیستیڤاڵە ئەنجام دەدەین ".
بڕیارە لە 14/5/2023 هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوە بچێت کە یەکێکە لە هەڵبژاردنە گرنگ و پڕ ململانێکان بۆ ناوچەکەو بەتایبەت کوردانی کوردستانی باکورهەروەک شۆڕش تۆفیق دەڵێت " ئەو هەڵبژاردنە چارەنوسسازە بۆ کوردانی تورکیا و ناوچەکە بە گشتی ".
دەشڵیت " پێمان وایە کە سەرخستنی پارتی چەپی سەوز شکشت بە هەموو داگیرکارییەکان لەسەر ئاستی کوردستانی ڕۆژئاواو باشوردەهێنێت وەک ئەبینرێت ڕۆژانە هێرشی داگیرکاری لە لایەن تورکیاوە دەکرێتە سەر عەفرین و سەرێکانی و کوردستانی باشور ".
سەبارەت بەچالاکییەکانیش ڕایگەیاند دەستەی ئامادەکاری کەرنەڤاڵەکە کە پێکهاتووە لە ( شۆڕش خدر، د.شێرکۆ حەمەئەمین، لوقمان حەسەن، نوێنەرانی حزبی زەحمەتکێشان، بەختیار مستەفاو ....چەندین کەسی دیکە) وتاری خۆیان دەبێت و نوێنەرانی هەدەپە لە فیستیڤاڵەکە ئامادە دەبن و بە هەمان شێوە وتاری خۆیان دەبێت.
