ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا داوا دەکات هێزەکانی تورکیا لە سوریا بکرێنە دەرەوە
.jpeg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمریکا بە دەسپێشخەرییەکی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا ڕازیدەبێت کە یەکێک لە خاڵەکانی ڕۆشتنە دەرەوەی هێزەکانی تورکیایە لە سوریا .
ئیدارەی خۆسەری باكورو رۆژهەڵاتی سوریا لەهەشتی نیسانی 2023 لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەشاری رەقە دەستپێشخەرییەكی بۆ چارەسەری كێشەكانی سوریا خستەڕوو كە نۆ خاڵ لەخۆدەگرێت.
ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا لە سوریا ناوچەکانی عەفرین و گرێسپی و سەرێکانییە کە لە ساڵەکانی 2018 و 2019 لەلایەن تورکیاوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
لەگرنگترین خاڵەكانی دەستپێشخەریەكەی كوردانی رۆژئاوا، دانپێدانانە بەیەكێتی خاكی سوریاو مافی سەرجەم پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە، هەروەها پشت بەستن بەنموونەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لەسەرجەم سوریاداو دووبارەكردنەوەی.
باسلەوە کراوە کە هێزەكانی هەسەدە بڕوایان بەیەكێتی خاكی سوریا هەیەو كار بۆ ئەوەدەكەن ئەو ناوچانە بگێڕنەوە كە لەدەرەوەی دەسەڵاتی سوریادایە، ئەویش بەپێچەوانەی بانگەشەكانی توركیا كە باس لەوەدەكات كوردەكان بەنیازی كیانێكی سەربەخۆن لەسوریا.
سەبارەت بەبوونی هێزەكانی توركیا لەسوریا، ئیدارەی خۆسەری باس لەوەشدەكات چارەسەری قەیرانی سوریا ناكرێت تائەو هێزانە نەچنە دەرەوە لەسوریاو ئەمەش لەگەڵ یاساكانی نێودەوڵەتی یەكدەگرێتەوە.
هەسەدە پێی وایە کە پێویستە هێزەكانی سوریا بەیەكگرتوویی بەرەنگاری ئەو دووژمنكاریانە ببنەوە بەتایبەت كە توركیا ئەنجامیاندەدات.
جۆیل ریبۆرن نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا ڕایگەیاند، ئەمریكا هەسەدەی بەلاوە گرنگەو دەیەوێت بەشێكی گرنگ بێت لەچارەسەری كێشەكانی سوریا.هاوکات لە دەستپێشخەرییەکەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوادا چەندین بابەتی گرنگی دیکە باسکراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا و بەوتەی ئاژانسەكانی هەواڵ، بەرپرسانی ئەمریكاو بەتایبەتیش نێد پرایس وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هیچ تێبینیەكی لەسەر دەستپێشخەریەكەی ئیدارەی خۆسەری باكورو رۆژهەڵاتی سوریا نییە.
تەواوی دەستپێشخەرییەکەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا لەم ڕاپۆرتەی ژمارە 2016ی ڕۆژنامەی هاوڵاتی بخوێنەرەوە.
