سـودانی نێوەنـدگیری دەکـات بۆ لێکنزیکردنەوەی یەکێتی و پارتی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

میدیای یەکێتی بڵاوی کردەوە کە چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ھەنگاوێکی کەم بینراودا نێوەندگیری بکات بۆ لێکنزیکردنەوەی یەکێتی و پارتی و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسی ھەرێمی کوردستان.

 ڕۆژی ٤ـی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغداوە داوای لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد ھاوکاریان بێت بۆ ئەوەی کێشە سیاسییەکانی ھەرێم چارەسەر بکەن.

 میدیای یەکێتی ئاماژە بە هەواڵێکی ڕۆژنامەی سەباح دەکات و دەڵێت :لەم بارەیەوە رۆژنامەی سەباح لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، پێدەچێت لێکنزیکبوونەوەی نێوان ھەولێر و بەغداد، بوبێتە ھۆکارێک کە سودانی قبوڵکراوبێت بۆ ئەوەی دەستوەردان لە دۆسییەکانی ناوخۆی ھەرێمدا بکات.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لایەنەکان باوەڕیان وایە کاریزما و کەسایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق و توانای بۆ چارەسەری کێشەکان، دەتوانێت ھەوڵێکی سەرکەوتووبێت بۆ چارەسەری کێشە سیاسییەکانی ھەرێم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار