مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ئەمرۆ دوشەممە لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمرۆ دوشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانیـ جێگری سەرۆکی حکومەت کرد، "لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردولا کۆکبون لە سەر چارەسەریی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە".

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا، "هەروەها تیشک خرایە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستورییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان."

تیمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لەمانگی تشرینی دووەمەوە بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران ناكەن.

نیگەرانییەكانی تیمی یەكێتی سێ پاكێجەو یەكێكیان پەیوەندی بەدۆخی دارایی و مووچەوە هەیە لەسلێمانی و دووەمیان دۆسیەی ئەمنییە كەخۆی لەكوژرانی عەقید هاوكار جاف دەبینێتەوەو هەروەها دۆسیەی سێیەم پرسی دەسەڵاتەكانی قوباد تاڵەبانیە وەك جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.

هاوکات تائێستاش دیارنیە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران یاخود نا.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ئەمرۆ پێشوازیم لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد.
لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێممان کرد و هەردوولا کۆک بووین لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وەزارییەکانی ناو کابینە. هەروەها جەختمان لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزی ناوخۆیی کردەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار