وەزیری دارایی: ڕاگرتنی نەوت کێشەی گەورەی بۆ مووچە دروست کردووە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دارایی و بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، كۆبوونهوه. وهزیری دارایی له كۆبوونهوهكهدا رایگهیاند، "هیوادارین حکومەتی عێراق بەڵێنەکانی خۆیان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران ببەنەسەر".
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەمڕۆ دوشەممە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە دیوانی وەزارەت پێشوازیكرد لە دكتۆر تۆركیلد بیوگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان.
لهبارهی رێکكەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت و پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی وهزیری دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێم رایگهیاند، بنەمای رێکەوتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی چەند خاڵێکیان بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی هەرێم چەسپاندووە.
ههروهها راشیگەیاند، لەم قۆناغەدا ئەولەویهتی هەرێمی کوردستان، جێبەجێکردنی رێکكەوتنی هەرێم و بەغدایە وەک خۆی و لەو چوارچێوەیەشدا هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکانی جێبەجێکردووە و چاوەڕێی عێراق و تورکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و چارەسەرکردنی ئەو کێشە سیاسی و تەکنیکییانەی لەبەردەم پڕۆسەکەدا ماون.
ئاوات جەناب نوری ئەوەشیخستەڕو، "ڕاگرتنی نەوت كێشەی گەورەی بۆ موچەی فەرمانبەران دروستكردوە و هیوادارین حكومەتی عێراق بەڵێنەكانی خۆیان بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران ببەنەسەر".
لای خۆشیەوە، دكتۆر توركیلد بیوگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەكانی یەكێتی ئەوروپا زۆر سوپاسی وەزیری دارایی كرد بۆ ئەو چاكسازیانەی لەم كابینەیە ئەنجامیانداوە و پشتیوانی یەكێتی ئەوروپای بۆ ڕێكەوتنی هەرێمی كوردستان و بەغداد دوپاتكردەوە و هیوای خواست بەزوترینكات هەڵبژاردن لەهەرێمی كورستان ئەنجامبدرێت و كێشە سیاسەكان چارەسەر بكرێت.
