نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی ٤٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 بریکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند ئەو 400 ملیار دینارەی کە بڕیارە لە عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم پێویستیەتی بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران ڕەنگە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بگاتە هەولێر.

مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارای عێراق  بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، وەکو وەزارەتی دارایی رۆژی یەکشەممە رێنماییان داوەتە بانکی ناوەندی بۆ دیاریکردنی حیسابی ھەرێمی کوردستان و پێشبینیدەکات لە ماوەی دوو رۆژدا بانکەکان ئەو پارەیە بنێرنە سەر حسابی حکومەتی ھەرێم لە لقی بانکی ناوەندی لە ھەولێر.

ئەوەشی ڕونکردۆتەوە "ئێمه‌ وه‌کو وه‌زاره‌تی دارایی دوێنێ یەکشەممە ڕێنمایمان داوه‌ به‌ بانکی ناوه‌ندی بۆ دیاریکردنی حیسابی هه‌رێمی کوردستان به‌و پاره‌یه.‌ پێشبینی ده‌که‌م له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا بانکه‌کان ئه‌و پاره‌یه‌ بنێرنه‌ سه‌ر حسابی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ لقی بانکی ناوه‌ندی له‌ هه‌ولێر."

فەرمانبەرانی  هەرێم تا ئێستا موچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە.

ئەو بریکارە دەشڵێت، دەبێت چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بابەتی مووچە بکرێت، ئەوەش بە دانانی یاسای نەوت و غاز و ھەموارکردنی ھەندێک لە یاساکانی دیکە، وتیشی، ئەگەر لە عێراقدا رێزگرتنی تەواو ھەبێت لە دەستور و یاساکان، ئەو گرفتانەی کە ھەیە لە ھەرێمی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠١٤ وە سەریھەڵداوە، دەتوانرێت بە یەکجاری ئەم دۆسیەی مووچەیە دابخرێت تەنانەت مووچەی فەرانبەرانی ھەرێم ببێتە بەشێک لە کۆی مووچەی دەوڵەتی عێراق.

هاوکات پێشتریش، ڕۆژی پێنجشەممە، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێم لەبەغداد بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو، "ئینشا‌ڵا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو عێراق 400 ملیار دینارەکە ڕه‌وانه‌ دەکات."

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا گه‌ره‌نتی هه‌یه‌ بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم، ئەو بریکارەی  وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، "له‌ عێراق هیچ شتێک گه‌ره‌نتی نییه‌. خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا ڕێککه‌وتنی سیاسی هه‌یه‌ و کارنامه‌ی حکومی هه‌یه‌".

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 13ی مانگی سێ پڕۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق کرد کە پێکهاتووە لە 198.7 ترلیۆن دینار (152.8 ملیار دۆلار) و بە کورتهێنانی 64.1 ترلیۆن دینار. پشکی هەرێم لە بودجەکەدا بە ڕێژەی 12.6% دیاریکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار