لە قوتابخانەیەکی هەولێر مامۆستایەک لەلایەن دوو مامۆستای دیکەوە لێی دراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا مامۆستایەک رایگەیاند، لەبەر ئەوەی ئامادە نەبووە پرسیاری تاقیکردنەوەکان ئاشکرا بکات، لە قوتابخانەکەی خۆیدا دوو مامۆستای ژن لێیانداوە و برینداریان کردووە.

لە شارى هەولێر و لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا، مەریەم حەسەن، مامۆستای یەکێک لە قوتابخانە بنەڕەتییەکان رایگەیاند؛ دواى ئەوەى نمرەم رادەستى موشریفى قوتابخانەکەوە کردوە لەلایەن بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکەیەوە لێمدراوە و پەنجەم و جەستەم زامدار کرا و خوێنێکى زۆرم لێڕۆیشت."

ئەو مامۆستایە  بەڕێوەبەر و یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە تۆمەتبار دەکات کە  لە تاقیکردنەوەکان 100 دەدەن منداڵەکانى خۆیان و ئەو منداڵانەى کە خۆیان دەیانەوێت رێگە نادەن کەس هیچ قسەیەک بکات و دەڵێت: ناهێڵن ئیمە بەشدارى پشکنینى وەڵامى خوێندکارەکان بکەین.

وتیشی، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە هەموو مانگێک پارەی لە موچەکەی بڕیوە و کەلوپەلی قوتابخانەی پێکڕیوە، دەشڵێت، چەندینجار داوای گواستنەوەی لە قوتابخانەکە کردووە بەڵام گواستنەوەی بۆ ئەنجام نەدراوە و

 جەختیش دەکاتەوە لەوەى " ئەو یاریدەدەرە پرسیارى مامۆستاکان دەدزێت و دەیداتە هاوڕێکانى".

ئەو مامۆستایە لەبارەى سەرهەڵدانى ئەم کێشانەوە دەڵێت: هۆکارەکەى ئەوەیە دەیانەوێت من نمرەى تەواو بدەمە منداڵى مامۆستاکان و منیش نامەوێت ئەو کارە بکەم، پێشتریش لەبارەى ئەم کێشانەوە چەند موشریفێکم ئاگادار کردوەتەوە بەڵام کێشەکانیان چارەسەر نەکردوە.

وتیشى: هەڕەشەى کوشتنیان لێکردم ئەگەر بێتو میدیاکان لەم دۆخە ئاگادار بکەمەوە و سکاڵا تۆمار بکەم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار