٢٠٠ ملیار دینار خرایە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتى دارایى و ئابورى ئابورى هەرێم رایگەیاند: لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕی دوو سەد ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی ئایاری 2023، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕی دوو سەد ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
پێشتریش، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاندبوو، "ئەو پارەیەی ئێستا هەمانە بۆ موچە 70-80 ملیارمان لەبەردەستدایە جگە لە 400 ملیار دینارەكەی بەغدا، ئەمەش بەتەنها بەس نیە بۆ موچە، ئەگەر بەزویی كێشەی عێراق و توركیا چارەسەر بكرێت، پارەی نەوتمان بۆ بێت، چونكە پارەمان بۆ نەیەت، ئێمە كورتهێنانی 500 ملیۆن دینارمان هەیە بۆ موچە".
ئەوەشی رونكردەوە، "هەژمارێكی بانكیمان لە بانكی رەشید كردۆتەوە، دەبێت هەژمارێكی بانكی لە بانكی رافدەینیش بكەینەوە، هەریەكەیان 200 ملیار دینارمان بۆ دەنێرن".
دوێنێش، مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەو 400 ملیار دینارەی كە بڕیارە لە عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێم پێویستیەتی بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران، ڕەنگە لە دو ڕۆژی داهاتودا بگاتە هەولێر.
رۆژی سێشەممە، 18-04-2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە بڕەکەی 400 ملیار دینارە و بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.
