دوو رۆژە تەرمی هاوڵاتییەکی دهۆک لە پزیشکی دادەو کەس نازانێت کێیە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوو رۆژە تەرمی پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ لە پزیشکی دادی دهۆک ماوەتەوە و کەس نازانێت کێیە.

ئەو هاوڵاتییە  دوو ڕۆژ لەمەوپێش سەیارە لێیداوە لەسەر جوتسایدی بازران و گیانی لەدەستداوە ، تا ئەم ساتە کەسوکاری پەیدانەبوونە و نازانرێت پیاوەکە خەڵکی چ شوێنێکە.

هێمن سلێمان ووتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند "شەوی 7ی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلێک لەسەر جوتسایدی بازران لەناوەندی دهۆک خۆی لەپیاوێک دەدات، پیاوەکە تەمەنی نزیکەی60 ساڵە، قەمیسێکی سپی و پانتوڵێکی قاوەیی لەبەرایە ، دوو رۆژە تەرمەکەی  لە پزیشکی دادی دهۆکەو هێشتا کەسوکارەکەی دیارنین".

هێمن سلێمان ئەوەشی روونکردوەتەوە"لەبەر ئەوەی ئەو پیاوە هیچ ناسنامە و بەڵگەنامەیەکی فەرمی پێنییە  بۆیە نازانرێت کێیە و خەڵکی چ شوێنێکە".

هاوکات شۆفێری ئەو ئوتومبێلەی لەو هاوڵاتییەی داوە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەویش هیچ شتێک لەبارەی پیاوەکە نازانێت".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار