بڕیاری لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزی كرێی ئاو درێژكرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیاری لێخۆشبوون لە بەشێکی قەرزی کرێی ئاو بۆ ماوەی یەک مانگ درێژکرایەوە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، لەمڕۆوە ھاووڵاتییان دەتوانن دەست بە مامەڵەی سوودمەندبوون بکەن و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی سوودمەندبوون ھەموو ئاسانکارییەک بۆ دەکەن.

بەپێى راگەیەنراوەکەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، درێژكردنەوەی بڕیارەكە  دوای هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی بابەتی لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی  کرێی ئاو و و داواکارییەکی زۆری هاووڵاتییان بوو.

رونیشى دەکاتەوە، ماوەی لێخۆشبوون لە ئێستاوە تا 10/6/2023 بەردەوام دەبێت، بۆیە لەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن دەست بە مامەڵەی سوودمەندبوون بكەن و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی سوودمەندبوون هەموو ئاسانكارییەك بۆ هاووڵاتییان دەكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار