جەمیل بایک بانگەوازێک ئاڕاستەی جاشەکانی باکوری کوردستان دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جەمیل بایک رایگەیاند، جاشەکانی باکوری کوردستان پێویستە لەمەودوا دەست بە سەرەتایەکی نوێ بکەن و دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.
جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ میدیاکانی پارتەکەی، بانگەوازێکی ئاڕاستەی ئەو کوردانە کرد کە چەکی دەوڵەتی تورکیایان هەڵگرتووە و چەندین ساڵە سیستمی جاشایەتیان قبوڵ کردووە. بایک دەڵێت، " تاوەکو ئێستا جاش بوون، بەڵام ئیسا پێویستە لە هەڵبژاردنەکاندا لاپەڕەیەکی نوێ بۆ خۆیان بکەنەوە و بەم شێوەیە سەیری هەڵبژاردنەکان بکەن. پێویستە دوژمنایەتی گەلەکەیان نەکەن. پێویستە بیر لە دوارۆژی خۆیان و منداڵەکانیان بکەنەوە."
جەمیل بایک ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو کەسانە بەهۆی هەندێک هۆکار چەکی دەوڵەتیان هەڵگرتووە و بوون بە جاش بەڵام ئەم هەڵبژاردنە هەلێکە و پێویستە سوود لەم هەلە وەربگرن وتی، " پێویستە خزمەت گەلەکەیان بکەن و لە دوژمنایەتی گەلەکەیان دوور بکەنەوە. پیشتر پێیان وتراوە کە تەنیا گوندەکانیان دەپارێزن، بەڵام ئێستا لە شەڕدا بەکاریان دەهێنن، لە پێشی ئۆپراسیۆنەکاندا دایان دەنێن و لە شەڕدا بەکاریان دەهێنن.
" هاوسەرۆکی کەجەکە دەشڵێت، " لەلای دەوڵەتی تورکیا هیچ نرخێکیان نییە و بە کوشتنیان دەدەن، بۆیەش بانگەوازیمان ئەوەیە کە لەم هەڵبژاردنەدا هەنگاو بنێن و دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن و خۆیان لەم شەڕە رزگار بکەن."
