گەنجێکی کرماشان لە زیندان دەکوژرێت
لە پێنج مانگدا 11 کوردی بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران کوژراون

2 ساڵ لەمەوپێش
زیندانییەکەی کورد لە تاران دەکوژرێت و گەنجێکی کرماشان لەسێدارە درا و بە پێی ئامارەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لانیکەم 11 زیندانیکراوی کورد لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندنی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەنجێکی دانیشتوی شاری شاباد(ئاروناوا)ی پارێزگای کرماشان لە زیندانی دیزڵئاوا لەو پارێزگایە لەسێدارە دراوە.
سابیر پەیامیان تەمەن 34 ساڵ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدراەی بەسەردا جێبەجێکراوە و بەوەش ژمارەی ئەو هاوڵاتییە کوردانەی ئەمساڵ لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون گەیشتوەتە زیاتر لە 50 کەس.
بە پێی ئامارەکان تەنها لە پێنج مانگی ئەمساڵدا لانیکەم 11 هاوڵاتیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ئەشکەنجە لە زیندانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
