لە دیمەشق لەدژی هێزە ئەمنییەکان تەقینەوەیەک ئەنجامدرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە دیمەشق تەقینەوەیەک روویدا و بەوهۆیەوە پێنج پۆلیس کە ئەفسەرێکییان لەگەڵدایە بریندار بوون.

لە هەرێمی بەرزی دیمەشقی پایتەختی سوریا لە نزیک بارەگایەکی پۆلیس تەقینەوەیەک روویدا. میدیاکانی نزیک لە حکومەتی سوریا رایانگەیاند، تەقینەوەیەک لە رێگەی ئۆتۆمبێڵێکی مینڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی سوریا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە تەقینەوەکە لە نزیک بارەگای پۆلیسی ناوچەی بەرزی پایتەختی روویداوە.

وتیشی، لە تەقینەوەکەدا پێنج پۆلیس برینداربوون کە ئەسفسەرێکیان لەگەڵدایە. مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش تەقینەوەکەی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە قوربانی هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ بەرپرسانی سوریا لە مۆسکۆ لەگەڵ تورکیا، ئیران و روسیا لە کۆبونەوەدان. لە چەند رۆژی رابردوودا، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی عەرەبی سوریا، نیگەرانی خۆیان لە نزیکبوونەوەی سوریا و تورکیا دەربڕیبوو.

لەگەڵ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و تورکیا، یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی سوریا ئەوەیە کە پێویستە تورکیا دەست لە هاوکاریکردنی گروپە چەکدارەکانی دژی دیمەشق هەڵبگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار