وەزارەتی کارەبا: لە ئێستادا 30%ی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خاوێنەوە بەرهەم دێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی کارەبا کۆبوەوە و ڕایگەیاند: تۆڕی کارەبا فراوانبوە و هاوبەشانی کارەبا بۆ نزیکەی یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار هاوبەش زیادیکردوە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر وێستگەی بەرهەمهێنان و گواستنەوە کارەبا.


کەمال محەمەد لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: لە ئێستا لە(30%)ی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خاوێنەوە بەرهەم دێت و گرێبەست بۆ بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات واژوو کراوە و بڕیارە بەم نزیکانە بەردی بناغەی پرۆژەیەک بە توانای 25 مێگاوات لە هەولێر دابنرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا:

وەبەرهێنانی کەرتی کارەبا لە وزەی خاوێن فراوانتر دەکرێت

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە سهیل عابد بەڕێوەبەری کۆمپانیای (esri)ی ئەمەریکایی و شاندێکی یاوەری کرد کە بە بەمەبەستی وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو.

لە دیدارێکدا باسیان لە چۆنییەتی بەڕێوەبردنی سیستەمی کارەبا و پرۆژەکانی پێوەری زیرەک و پریپەید و وزەی خۆر کرا.

وەزیری کارەبا جەختی لەسەر فراوانبوونی تۆڕی کارەبا و زیادبوونی هاوبەشانی کارەبا بۆ نزیکەی یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار هاوبەش و ژمارەیەکی زۆری وێستگەی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن کردەوە، دواتر باسی لە هەنگاوەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خاوێن کردەوە، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە(30٪)ی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خاوێنەوە بەرهەم دێت و گرێبەست بۆ بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات واژوو کراوە و بڕیارە بەم نزیکانە بەردی بناغەی پرۆژەیەک بە توانای 25 مێگاوات لە هەولێر دابنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار