سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت، ئاشکرای کرد سەرجەم تۆمەتبارەکان لە شاری سلێمانی و کفری دەستگیرکراون
راشیگەیاندوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە دوو ھەڵمەتی جیاوازدا لە ٥ی و ٧ی ئەم مانگە، لە ھەردوو شاری سلێمانی و کفری توانیان ٣ تۆمەتباری بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیربکەن.
دەزگای ئاسایش ناوی بازرگانەکان و تەمەنیانی ئاشکراکردوە و ڕایدەگەیەنیت
( ش ، ع ، م ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٨ دانیشتوی سلێمانی
( أ ، ع ، ع ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ دانیشتوی سلێمانی
( ح ، ک ، أ ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦ دانیشتوی کفری
باسی لەوەشکردوە، سەرجەم تۆمەتباران بەپێی ماددەکانی ( ٢٦ ) و ( ٣٠ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان بەردەوامە .
