وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بووە و چاوەڕێی وەڵامی تورکیان.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  دوای ڕێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە.

باسی لەوەشکردووە، کۆمپانیای سۆمۆ لە رۆژی (10)ی ئایار بە فەرمی داوای لە لایەنی تورکی کردووە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری کەرکوک- جیهان دەست پێ بکرێتەوە وئێستا هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوت، چاوەڕێی وەڵامی تورکیا دەکەن.

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:

رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بووە

دوای ڕێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە.
کۆمپانیای سۆمۆ لە رۆژی (10)ی ئایار بە فەرمی داوای لە لایەنی تورکی کردووە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری کەرکوک- جیهان دەست پێ بکرێتەوە.
ئێستا هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوت، چاوەڕێی وەڵامی تورکیا دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار