مەسعود بارزانی دەستپێشخەرییەكەی ئەمریكا تەواو دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسعود بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە  لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی، داوای لە مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کرد، بۆ لادانی تەمومژی ناکۆکییەکان کۆببنەوە.

هەروەها داوای لە لایەنە سیاسییەکانیش کرد، پێش 18ـی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان هەر بەو مەبەستە بکەن و لاپەڕەیەکی نوێ بکەنەوە.

هاوکات ڕۆژنامەی هاوڵاتی لە مانشێتی سەرەکی ڕۆژنامەکە  لە ژمارە 2017 کە ئەم هەفتەیە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوبۆوە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوەدەکات کە  مەسعود بارزانی دەستپێشخەرییەكەی ئەمریكا تەواو دەكات .

لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی هاوڵاتیدا هاتووە کە دوای دەستپێشخەرییەكەی ئەمریكاو كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ مەسرور بارزانی، بەشێك لەكێشە ئەمنییەكان دەسپێردرێن بەلیژنەی باڵا لەنێوان مەکتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی.

سەردانەكەی بار بارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو باڵیۆزی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەعێراق بۆ هەرێمی كوردستان و دیدارو گفتوگۆی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتدا كردو تێیدا هۆشداری دراوەتە هەردوولایان كەپێویستە بەزووترین كات رێككەوتن بكەن و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوكاتەی دیاریكراوە كە 18ی تشرینی دووەمی ئەمساڵە ئەنجامبدرێت.

پێش سەردانەكەی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەنیاز بووە دەستپێشخەری بكات ئەگەر تیمی یەكێتی نەچنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام بڕیارە رۆژی یەكشەممە كۆبوونەوەی حكومەت بكرێت.

هەروەها مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مۆنۆمێنتی گەورەی (مەلا مستەفا) لەبارزان دەكرێتەوە، مەسعود بارزانی هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی بانگهێشت كردووەو لەوێ دیدارو كۆبوونەوەی تایبەت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەكێتی لەنێویاندا بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی ئەنجامدەدات بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتدا.

ئەوەبوو ئەمڕۆ ئەو کۆبونەوەیە ئەنجامدارو تیایدا مەسعود بارزانی ڕایگەیاند کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان، پێش 18ـی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجامبدەن.

لێرە تەواوی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی بخوێنەرەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار