پارتی دەروازەی نێوان رۆژئاوا و هەرێمی کوردستانی داخست

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارتی دەروازەی پیشخاپوور (سێمالکا) لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، تا کاتێکی نادیار دادەخات.
بەبێ ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سێمالکای دیوی رۆژئاوای کوردستان، دووبارە پارتی دیموکراتی کوردستان دەروازەی سنووریی پیشخابووری نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان داخستەوە.
باز ئەحمەد بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەروازی سێمالکا، لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بە ئاژانسی هەواڵی هاوار (هاوارنیوز) ڕاگەیاند، دەروازەکە بە تەواوەتی داخراوە تا کاتێکی نادیار، ئەوەش بە بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی پیشخاپوور لەدیوی هەرێمی کوردستانەوەیە، بەبێ ئەوەی لە هۆکاری داخستنەکە ئاگادارمان بکەنەوە.
یەکەمجار نییە دەروازەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی پارتیەوە دابخرێت، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١ دەسەڵاتدارانی پارتی بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ بە تەواوەتی دەروازەکەیان داخستبوو.
