هەڵوێستى حکومەتى هەرێم لەبارەی هەناردەکردنى نەوتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای لێدوانەکەى وەزیری نەوتى عێراق، وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕهتیدهكاتهوه 13ى ئهم مانگه واته سبهینێ ههناردهكردنهوهى نهوت دهستپێبكاتهوه، دهشڵێت: لەڕاگەیاندنەوە گوێبیستی ئەو هەواڵە بوم.
ڕۆژ پێنج شەممە حهیان عهبدولغهنى وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممە 13ى ئایار هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستپێدەکاتەوە، لایەنی تورکیش ئاگادارکراوەتەوە، ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کراوە بۆ کڕینی نەوتی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەو میکانیزمەی کۆمپانیای سۆمۆ دایناوە.
ئهمڕۆش کەمال محەممەد وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ تۆڕی میدیای ڕوداو رەتیکردەوە کە سبەی بە فەرمی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە
وتیشی، حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای لە تورکیا کردووە ئەوان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئێستا چاوەڕێی وەڵامی تورکیان.، ڕۆژی 10ی ئایار عێراق لەنامەیەکدا بەفەرمی داوای لەتورکیا کردوە هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ڕۆژی شەممە 13ی ئایار هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان “دەستپێناکاتەوەو لەڕاگەیاندنەوە گوێبیستی ئەو هەواڵە بوم.
زیاتر لە ٥٠ رۆژە دادگای نێودەوڵەتى پاریس بریاری لەسەر سکاڵای حکومەتى عێراق داوە کە ساڵی ٢٠١٤ تۆمار کردبوو، لەدوای بڕیارەکەشەوە هەناردەکردنى نەوتى هەرێم بۆ تورکیا ڕاگیراوە.
