سەعید كاكەیی: لیستی دەنگدەرانی عێراق لەئێستادا پاكترین و دروستترین داتایە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند جیاوازی لە ئامارەکانی ژمارەی دەنگدەرانی هەولێر و سلێمانی هەیە لە نێوان هەردوو وەزارەتی پلاندانانی عێراق و هەرێم .

رزگار حاجى حەمە لێپرسراوى دەزگاى هەڵبژاردنى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا رایگەیاند، بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانای هەرێم ژمارەی دەنگدەران لە سلێمانی کەمیکردووەو لە هەولێر و دهۆک زیادیکردووە.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە کۆنگرەکەدا بڵاوکرانەوە دەردەکەوێت، دانیشتوانى هەولێر زیاتر لە 198 هەزار جیاوازى هەیە، واتا بەپێى ئامارى پلاندانانى عێراق دانیشتوانى هەولێر 198 هەزار کەمترە لەو ئامارەى کە وەزارەتى پلاندانانى هەرێم هەیەتى، سلێمانیش بەپێى هەردو ئامار 128 هەزار جیاوازى هەیە، واتا دانیشتوانى سلێمانى بەپێى ئامارى هەرێم 128 هەزار کەمى هەیە، دهۆکیش 369 هەزار و 216 دەنگ جیاوازى هەیە و بەپێى ئامارى هەرێم زیاترە.

وتیشی، "لەتۆماری دەنگدەرانی هەرێم لەدایکبوانی ساڵانی (2001 تا 2005) تۆمارنەکراون، ئەگەر ژمارەی ئەو لەدایکبوانەش هەژماربکرایە لەسنوری پاریزگای سلێمانی مافی دەنگدان بۆ زیاتر لە 100 هەزار دەنگدەر دەگەڕایەوە".

لەم بارەیەوە سەعید كاكەیی ئەندامی پێشووی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و شارەزای بواری هەڵبژاردن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی هاوڵاتی ڕایگەیاند ، "ئەوەی عێراق لەئێستادا پاكترین و دروستترین داتایە، بۆیە خۆشم داكۆكی لەوە دەكەم كەئەوەی عێراق بەكاربهێندرێت نەك لیستی دەنگدەرانی هەرێم ."

وتیشی، " ئەوەی هەرێم زیادەڕەوی زۆری تێدایەو لەهەمان كاتیشدا داوا دەكەم لەگەڵ كارتی نیشتیمانی كارتی بایۆمەتریش بەكاربهێندرێت بۆ دەنگدان، كارتی نیشتیمانی مەبەست لێی رێگریكردنە لەساختەكاری كەپێشتر رەگەزنامەو ناسنامەی باری شارستانی بۆ ئاوارەكان دەركراوە، كارتی نیشتیمانی وابەستەیە بەسەرژمێری گشتی،  بەڵام رەگەزنامەو ناسنامەی باری شارستانی بنەڕەتی نییە."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار