یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردن و دارایی لەگەڵ پارتی كۆدەبێتەوە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەوتەی سەرچاوەیەك لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیارە سبەینێ لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كە تیمی یەكێتیش بەشداری دەكات، وەڵامی داواكارییەكانی یەكێتی بدرێتەوە .
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاندووە کە لە کۆبونەوەی ئەمجارەی ئەنجومەنی وەزیراندا داواکارییەکانی یەکێتی وەڵامدەدرێنەوە كە داوایكردووە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كار بە رێككەوتنی 43 بە 57 نەكرێت و داهات ناوەندی بێت بەوەش كێشەی دابەشكردنی مووچە لەپارێزگای سلێمانی و ئەو كورتهێنانەی لە 2021 ەوە دروستدەبێت چارەسەر دەبێت.
بەوتەی سەرچاوەیەكیش لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردن و لەوەڵامی داوای پارتی بۆ رێككەوتن لەسەری، بڕیارە بەمنزیكانە هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە و بڕیار لەسەر كورسی كۆتاكان بدەن تا رێككەوتنی كۆتایی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بكەن.
