ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان: پارتی تاكلایەنە دەروازەی سێمالكای داخستووە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشكرایكرد هاوكات لەگەڵ رژێمی سوریا، پارتی دیموكراتی كوردستان دەروازەی سنوری سێمالكای بەڕووی ڕۆژئاوای كوردستان داخستووە.
ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە لەكاتێكدا گەمارۆ لەسەر ناوچەكانمانە لەلایەن توركیا و گروپەكانی نزیك لێیەوە لەگەڵ حكومەتی سوریا، لەناكاو دەروازەی سنوری سێمالكا كەلەنێوان هەرێم و ڕۆژئاوای كوردستانە داخراوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەهیچ هۆكارێكی گونجاو بكرێت و تەنانەت ئاگاداریش نەكراونەتەوە.
ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان داخستنی دەروازەكە بە فشاری سیاسی ناودەبات و باس لەوەشدەكات لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە تاك لایەنە داخراوە و ئەوەش ڕۆڵی هەبووە لەكەمكردنەوەی جموجوڵی ئابوری رۆژئاوای كوردستان و بەهۆیەوە بەشێك لەهاوكاری مرۆیی كە پێشتر لەو دەروازەیەوە دەگەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگیراوە.
