پەروین بوڵدان: کۆتایی بە سیستمی ئێستای تورکیا دەهێنین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە لە بنکەیەکی شاری وان لە باکووری کوردستان دەنگی دا و دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی "هیوادارین دەنگەکان بۆ ئاشتی و ئارامی و دیموکراسی بن".

پەروین بوڵدان کە هاوکات سەرۆکی پارتی چەپی سەوزە، ئەمڕۆ یەکشەممە دوای ئەوەی لە بنکەیەکی دەنگدان لە شاری وان دەنگیدا، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "ماوەیەکی درێژە کاردەکەین بۆ هەڵبژاردن، بەگشتی ئەمڕۆ خەڵکی ئێمە لە تورکیا دەنگدەدەن، هیوادارم دەنگی هاوڵاتیان بۆ ئارامی و ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەی بێت"

ئاماژەی بەوشەکرد، "لە تورکیا ناهەقی زۆر کراوە، بەڵام ئەمڕۆ لەو هەڵبژاردنەدا گۆڕانکارییەکی گەورە دروست دەبێت، خەڵکی تورکیا و ئێمە ئەمڕۆ هیوامان بەوەیە گۆڕانکاری دروست بێت، هیوامان بەم هەڵبژاردنە هەیە.

ڕاشیگەیاند، چاوەڕوانین ئەمشەو قەدەری تورکیا بگۆڕدرێت، چاوی ئێمە لەسەر سندوقەکانی دەنگدانە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش و هیوایەکی گەورەمان هەیە هەرکەسێک کە لە تورکیا دەژی دەبێت ئەو هیوایەی هەبێت".

پەروین بوڵدان باسی لەوەشکرد، "لە تورکیا سیستمێکی خراپ هەیە و دەبێت ئەمڕۆ ئەم سیستمە کۆتایی پێبهێنین بۆیە ئێمە دەنگی خۆمان دەدەین، داوای ئێمە و هیوامان ئەوەیە کە تورکیا ببێتە شوێنێکی ئارام و باوەڕ دەکەم ئەو بەدیبێت".

کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە باکوری کوردستان و تورکیا دەستیپێکرد، کە 60 ملیۆن و 297 هەزار و 834 دەنگدەر کە تەمەنیان لە سەرو 18 ساڵەوەیە مافی بەشداریکردنیان لە پڕۆسەی دەنگداندا هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار