هاوسەرۆکی هەدەپە: ئەرکی هەموومانە ئاسایشی سندوقەکانی دەنگدان بپارێزین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

میدحاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، پێویستە هەموو هاوڵاتیانی تورکیا ئەمڕۆ ئاسایشی سندوقەکانی دەنگدان بپاترێزن و وتی، دەنگیان بە گۆڕانکاری دیموکراسی و ئاشتیداوە.

میدحاد سانجار هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە هەمان کاتدا کاندیدی پارتی چەپی سەوزە لە ئەنقەرە دەنگیدا.

سانجار دواتر بۆ میدیاکان قسەی کرد و رایگەیاند، ئەمڕۆ تورکیا کۆتایی بە حوکمڕانی تاکەکەسی دەهێنێت و وتی، " باوەڕم وایە هەموو هاوڵاتیەکانمان بە بەرپرسیاری دیموکراسی دەنگ دەدەن. سانجار ئاماژەی بە پاراستنی ئاسایشی سندوقەکانی دەنگدان کرد و ئەوە خستەروو، " داوا لە هەموو کەسێک دەکەم ئاگاداری سندوقەکانی دەنگدا بن. ئەرکی هەموومانە خاوەنداری لە سندوقەکان بکەین.

هەموو کەسێک پێویستە لە چوارچێوەی ئەم ئەرکەدا بجووڵێتەوە. قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکات. "

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار