میدیاکانی باکوری کوردستان: ئاکەپە دەستی بە ساختەکاری کردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی میزۆپۆتامیای باکوری کوردستان چەندین جۆری ساختەکانی پارتی داد و گەشەپێدانی لە شارەکانی باکوری کوردستان ئاشکرا کرد.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا رایگەیاند، لە زۆر ناوچەی جۆلەمێرگ، ئامەد، پەیاس، موش و ئاگری و چەندین ناوچەی دیکە ئاکەپە لە رێگەی کاربەدەستان و لایەنگرانیەوە هەوڵی ئاستەنگدروستکردن و گوشار خستنە سەر دەنگدەرانی داوە. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە لە زۆر شارەکان لە رێگەی ساختەکاری و پێشێلکردنی یاساکانەوە دەنگ بۆ ئاکەپە کۆکراوەتەوە.

سەندیکای پارێزەرانی ئامەدیش لەبارەی ٢٠٠ دەنگدەر کە بەبێ ئاگاداری خۆیان وەک کارمەندی سەرسندوق ناویان تۆمار کراوە رایگەیاند، ئەو کەسانە دەتوانن لەو بنکانەی ناویان هاتووەتەوە کە تیایدا وەک ئەرکدار پێناسەکراون، دەنگ بدەن.

سەرحەد ئەرەن کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵ فورات کرد و باسی لە پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردن کرد و وتی، "بەڵگەنامەی ١٤٢ بۆ پۆلیس و سەربازان و ئەو کارمەندانەی لە دەرەوەی سندوقەکانی خۆیان دەنگ دەدەن بەکاردەهێندرێت، دوای دەنگدان ئەو بەڵگەیە دەبێت رادەستی کاربەدەستانی سندووق بکرێت، بەڵام لە زۆر ناوچە ئەو بەڵگەنامەیە رادەست نەکراوە.

باسی لەوەشکرد لە هەندێک بنکەی دەنگداندا مۆر کەمە و لە بری مۆری کۆمسیۆن مۆری بەڵێ لە هەندێک پسوڵە دراوە. باسی ئەوە دەکرێت کە لە گوندی ئۆڵگوناری سەر بە ناوەندی سەمسوریش محەمەد بوڵوت موختاری گوندەکە لەسەر ناوی گوندنشینەکان دەنگی داوە و ووتویەتی قسەی یەکەم و کۆتایی من دەکەم و سەرباری گوشارەکان، کارمەندان و چاودێرانیش بنکەی دەنگدانیان جێنەهێشت.

لە گوندی یەنیجەی سەمسوریش چەندین کەس بە کۆمەڵ دەنگیاندا. بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوزیش چەکدارەکانی سەر بە گروپەکانی سەر بە سوپای نیشتمانی لە ئەعزاز و عەفرینەوە بۆ دەنگدان گواستراونەتەوە بۆ تورکیا.

بەڵام دەستەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز رایگەیاندووە، کە بە گوێرەی مادەی ٤٣ی یاسای ١٣٥ی هەڵبژاردن دەبێت وێنەیەکی ئەنجامی سەرەتایی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەر سندوقێک بدرێتە چاودێرانی سەر سندووقی دەنگدان.

هاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین گرتە ڤیدیۆ و وێنە بڵاوکراونەتەوە ئەمە چەند دانەیەکێتی:

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار