لەبەردەم بنکەیەکی پۆلیس لە کۆیە تەقە کرا و کوژراو و بریندار هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم بنکەی پۆلیسی ئازادی لە کۆیە تەقەکرا و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیەش دەڵێت، بەهۆی تەقەکانەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربون کە برینی یەکێکیان سەختە. 

بەپێی زانیاریەکان، ئەمڕۆ دوشەممە چەند کەسێک بەمەبەستی بینینی زیندانییەک لەپۆلیسی ئازادی لە کۆیە سەردانی بنکەکەیان کردوە، بەڵام یەکێک لە سەردانیکاران فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوە و ئامادە نەبوە خۆی رادەست بکات و بەهۆیەوە شەڕ لەنێوان ئەو کەسانە و پۆلییسەکاندا دروستبوە و تەقەکراوە.

هەروەها بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیەرایگەیاند، بەهۆی تەقەکانی ئەمڕۆوە "کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربون کە سەرجەمیان بە گولە برینداربون و برینی یەکێکیان سەختە و لە ئێستا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت". 

هاوکات لەبارەی چۆنێتیی پێکدادانە، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە ڕایگەیاندووە، "رووداوەکە لە بەردەم بنکەی پۆلیسی ئازادی روویداوە و هێشتا رووداوەکە گەرمە زانیاری ورد لەبارەیەوە نییە."

لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ڕوداوەکە تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردۆتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار