پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای 63 رۆژ لە دووەم کۆبوونەوەی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکایەتیی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی 17ـی ئەم مانگ، کە دەبێتە سێیەم کۆبوونەوەی ئاسایی ئەم خولەی پەرلەمان.
د. ڕێواز فائق حسێن، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، "بە پشتبه‌ستن به حوکمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌کانی په‌رله‌مان بکه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان-عێراق، له کاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه له کاتی دیاریکراودا ئاماده‌بن".
ئەم بابەتانەی تێدا تاوتوێ دەکرێت و دەنگیان لەسەر دەدرێت:
یەکەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر ژمارە (39)ـی ساڵی 2015 فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
دووەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاری ده‌ست لەكار كێشانه‌وه‌ی حەوت ئەندام پەرلەمان.
سێیەم: دەستلەكاركێشانەوەی چەند ئەندامێکی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان و دانانەوەی ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی دیکە لە شوێنیان.
چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسا و پێشنیازە بڕیارێک به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
