روونکردنەوەی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکان

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رەتكردنەوەی داواكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمەوە سەبارەت بەگرێبەستەكانی نەوت دورە لەڕاستیەوە، "نە هیچ كۆبونەوە و داوایەكی وا كراوە".
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە کە گوایه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقی بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ره‌تکردووه‌ته‌وه."
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که هه‌ڵبه‌ستراو و دووره له راستی. هیچ کۆبوونه‌وه و داوایه‌کی وا نەکراوه، نه هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه."
دەقی روونکردنەوەکەی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکرده‌وه‌ته‌وه گوایه کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان!
لێره‌وه ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه که سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که هه‌ڵبه‌ستراو و دووره له ڕاستی. نه هیچ کۆبوونه‌وه و داوایه‌کی وا کراوه، نه هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه.
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
