بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی هۆشداری دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی هۆشداری لە هەڕەشەی مەترسیدار بۆسەر دارستانەکان دەدات و راشیدەگەیەنێت، داربەڕویەکی تەمەن 100 ساڵ لەلایەن سەرپێچیکارانەوە بڕدراوەتەوە کە ئەمە بۆ لەناوچونی سروشت و ژینگە کارەساتی گەورەیە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئێستادا دارستانەکان لە ژێر هەڕەشەیەکی مەترسیداردان دیمەنی بڕینی داری سروشتی تەمەن 100 ساڵ جێگەی داخە و لەهەمانکاتدا لەناوچونی سروشت و ژینگە کارەساتێکی گەورەیە، هەرچەندە مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوامن لە ڕێگریکردن لەو دیاردەیە، بەڵام هەندێک هاوڵاتی بێ گوێدانە بەرپرسیاریەتی هەوڵی شێواندنی ژینگە و سروشت دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "پاش ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن هاوڵاتیانەوە کە پێیان ڕاگەیاندرا، دار بەڕویەکی گەورە  بڕدراوە لە سنوری گوندی (داری کەلی)، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان دەرچون بۆ شوێنی ڕوداوەکە و بینیان لە شاخی داری کەلی یەک داری بەڕو بڕدراوە کە تەمەنی نزیکەی 100 ساڵ دەبێت".

ئەوەشیخستەڕو، "لەکاتی گەشتنی مەفرەزەکەیان هیچ کەسێک لە شوێنی ڕوداوەکە نەبو، گەڕان و بەدواداچون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی سەرپێچیکاران، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار