کەشناسی: باران دەبارێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتو لەسەرتاسەری وڵاتدا ئەگەری بارینی بارانی مامناوەند و خوڕ هەیە، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، "لە 24 کاتژمێری داهاتودا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی وڵات نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە، رۆژی پێنجشەممەش ئاسمانی وڵات نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران لەناوچە جیاوازەکانی وڵات هەیە و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
دەشڵێت، رۆژی هەینی ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و هەندێکات دەبێتە هەوری تەواو و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لەگەڵ بونی هەورەبروسکە و لەناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی وڵات ئاسمانی نیچمەهەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، بۆ ڕۆژانی داھاتوو پلەکانی گەرما بە شێوەی پلە پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات، بەڵام ھەر نزیکە لە ئاستی تێکڕاییەکان، واتە بەشێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما بەرز نابێتەوە کە ھەست بە گەرمییەکی زۆر بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشو کەمێک بەرز دەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت لە 10 – 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەی باش باشوری رۆژئاوا دەبێت.
ئەوەشیخستوەتەڕو، سبەی چوارشەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی
