سەرۆکی پەرلەمان: ڕێکارە یاساییەکانی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن تەواوکراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەک پەرلەمانی کوردستان هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ بەرەوپێشەوە بردنی هەنگاوەکانی رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر هەڵبژاردن.

ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/5/2023، د. رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له‌ ڤیللى ڤارجیولا، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق كرد.

د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ئەو باڵوێزە رایگەیاند، ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ھەنگاوەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسی ھەڵبژاردنەکان.

وتیشی، رێکارە یاساییەکانی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن تەواوکراون، چاوەڕوانن لە دەرفەتێکی نزیکدا لایەنەکان لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکانیش بگەنە ڕێککەوتن.

ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق جەختیانکردووەتەوە لەوەی کە پێویستە پەلەبکرێت لە ئامادەکارییەکان و گەیشتن بە داڕشتنی کۆتایی لەسەر کۆی ئەو پرسانەی تائێستا بوونەتە لەمپەر لەبەردەم پڕۆسەی ھەڵبژاردن.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار