حكومەتی هەرێم بودجەیەك بۆ چارەسەری نەخۆشانی پەردەی مێشك تەرخان دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوە بڕی 200 ملیۆن دینار بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دابین بكات.
بەپێی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كە به واژووی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كراوه تێیدا بڕیار له‌سه‌ر خه‌ركردنی 200 ملیۆن دیناره دراوە.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ته‌رخان و خه‌رجكردنی بڕی 200 ملیۆن دینار وه‌ك بودجه‌یه‌كی فریاگوزاری به مه‌به‌ستی پێشگیریكردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك".
هەر لەنوسراوەكەدا هاتووه "ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكییه بۆ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه.
