نزیکەی پێنج هەزار بیری نایاسایی ئاو لە کرماشان هەیە

لە سالێکدا 323 بیری نایاسایی ئاو لە کرماشان پڕکراونەتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



لە کرماشان هەلکەندن و لێدانی بیری ئاوی نایاسایی زۆر بوە و بەرپرسێکیش دەڵێت ئەگەر حکومەت بودجەکەی دابین بکات زۆربەی بیرە ئاوەکان پڕدەکەنەوە و دەیانگرن.

ئەیوب زائیبی، سەرۆکی دەستەی بوژانەوەی ئاو لە پارێزگای کرماشان رایگەیاند؛ تا ئێستا 320 بیری نایاسایی ئاو لەو پارێزگایە دەستنیشان کراوە کە دەبێت بگیرێن و پڕبکرێنەوە.

ئاماژەی بەوە کردوە کە لە ساڵی رابردودا 323 بیری نایاسایی لە لایەن دەستەی بوژانەوەی ئاوی کرماشان پڕکراوەتەوە.

بە وتەی زائیبی تا کۆتایی زستانی ساڵی رابردودا بە گشتی پێنج هەزار و 375 بیری نایاسایی ئاو لە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لاین دەستەکەیانەوە پڕکراونەتەوە و بە پێی خەمڵاندنەکان زیاتر لە چوار هەزار و 700 بیری نایاسایی دیکە هەیە کە زۆربەیان لە ناوەندی شاری کرماشانن.

وتوشیەتی: پڕکردنەوە و گرتنی ئەو بیرە ئاوە نایاساییانە پێویستی بە دابینکردنی بودجە لە لایەن حکومەتەوە هەیە و ئەگەر بودجەی بۆ دابین بکرێت سەرجەمیان دەستنیشان دەکرێن و پڕدەکرێنەوە.

پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان چەندساڵێکە روبەڕوی وشکەساڵی و کەمئاویی بونەتەوە و دانیشتوانی ئەو ناوچانە بە مەبەستی دابینکردنی ئاو بۆ کشتوکاڵ و خواردنەوە دەستیان بە لێدانی بیری ئاو کردوە کە لە لایەن حکومەتەوە بە بیری نایاسیی لەقەڵەم دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار