لە رۆژێکدا 12 کەس لە رۆژهەڵات و ئێران لەسێدارە دەدرێن

لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 260 کەس لەسێدارە دراون

2 ساڵ لەمەوپێش



تەنها لە رۆژێکدا 12 کەس لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دەدرێن و ژمارەی لەسێدارەداروەکانی ئەمساڵ دەگاتە 260 کەس.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە؛ ئەمرۆ پێنجشەممە لانیکەم 12 کەس لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە لەسێدارە دراون و بەوەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ 259 کەس لەسێدارە دراون.

بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەمڕۆ پێنج کەس لە زیندانی (خورەم ئاباد)ی لوڕستان و چوار کەس لە زیندانی کرمان و دوو کەس لە زیندانی سنە و کەسێکیش لە زیندانی جیرۆفت لەسێدراە دراون.

سەرجەم ئەو کەسانە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست و بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە دراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار