ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئەروپا و ئێران 11% دادەبەزێت

سێ وڵاتی ئەوروپا هەناردەی کاڵا بۆ ئێران بەرز دەکەنەوە

11 مانگ لەمەوپێش



ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەوروپا و ئێران دادەبەزێت و لە بەرامبەردا هۆڵەندا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا زیاترین کاڵا رەوانەی ئەو وڵاتە دەکەن.

ناوەندی ئاماری ئەوروپا (یۆرۆستات) بڵاوی کردەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ لەگەڵ ئێران یەک ملیارد و 180 ملیۆن یۆرۆ بوە کە بەراورد بە رابردو 11% دابەزینی بەخۆیەوە بینوە.

لە ئامارەکاندا ئەوە خراوەتە رو ئاڵوگۆڕیی بازرگانیی نێوان وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ ئێران گەیشتوەتە یەک ملیارد و 330 ملیۆن یۆرۆ بەڵام ئەو بڕە لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بۆ یەک ملیارد و 180 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە و ئەو وڵاتانە تەنها بە بڕی 220 ملیۆن کاڵایان لە ئێرانەوە هەناردە کردوە.

هەناردەی کاڵا لە ئەوروپاوە بۆ ئێران لەو سێ مانگی ئەمساڵدا 960 ملیۆن یۆرۆ بوە کە 9% دابەزیوە و هاوکات هاوردەی ئەو وڵاتانەش لە ئێرانەوە 275 ملیۆن یۆرۆ بوە کە 20% بەچاو رابردوەوە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

یۆرۆستات رونی کردوەتەوە؛ سەرەڕای دابەزینی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ ئێران بەڵام هەناردەی هۆڵەندا بۆ ئێران 63% بەرز بوەتەوە و دوای ئەو وڵاتەش، ئیتاڵیا بە بەرزبوەنەی هەناردەی 24% و فەڕەنسا بە بەرزبونەوەی 17% زیاترین کاڵایان لە چوارچێوەی ئەوروپا هەناردەی ئێران کردوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار