ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران و تورکیا کەم دەکات

هاوردەی تورکیا لە ئێرانەوە 33% دادەبەزێت

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا

11 مانگ لەمەوپێش



ناوەندنی ئاماری تورکیا بڵاوی کردەوە؛ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەو وڵاتە و ئێران دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و کەمبونەوەی هاوردە و بەهای غاز هۆکاری سەرەکیی دابەزینەکە بوە.

ئەو ناوەندە ئاشکرای کردوە لە چوار مانگی سەرەتای ساڵی 2023 ئاڵوگۆڕی بازرگانیی تورکیا و ئێران یەک ملیارد و 725 ملیۆن دۆلار بوە لە کاتێکدا ئەو بڕە لە چوارمانگی ساڵی 2022 زیاتر لە دوو ملیارد و 173 ملیۆن دۆلار بوە.

لە ئامارەکاندا دەرکەوتوە؛ رێژەی ئاڵوگۆڕیی بازرگانیی نێوان ئە دوو وڵاتە لە چوارمانگی ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردو 20% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوردەی تورکیا لە ئێرانەوە لە یەک ملیارد و 231 ملیۆن دۆلارە بۆ 821 ملیۆن دۆلار لەو چوار مانگەی ئەمساڵدا کەمی کردوە کە زۆربەی هاوردەکە غازی ئێران بوە و بە گشتی هاوردە تورکیا لە ئێرانەوە 33% دابەزیوە.

ئاماژەی بەوە کراوە؛ هاوکات لەگەڵ کەمبوەنەوە هاوردەی غاز لە ئێرانەوە بەهاکەشی بەڕێژەی 40% دابەزینی بەخۆیەوە بینوە.

لە ئامارەکاند ئەوە خراوەتەڕو کە سەرجەم هەناردەی تورکیا لەو ماەیەدا گەیشتوەتە زیاتر لە 80 ملیارد دۆلار و هەناردەی وڵاتەکەش 124 ملیارد دۆلار بوە و زیاترین هەناردەی بۆ وڵاتانی ئەڵمانیا و روسیا بوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار