جگرەکێشان لە ئێران زۆر دەبێت

لە ساڵێکدا زیاتر 70 ملیارد جگەرە لە ئێران دەکێشرێت

11 مانگ لەمەوپێش



وەزارەتێکی ئێران ئاشکرای دەکات کێشانی جگەرە زۆر بوە و بەشێک لە جگەرەکانیش بە قاچاخ هاوردەی وڵاتەکە دەکرێن.

وەزارەتی پیشەسازیی ئێران بڵاوی کردوە؛ لە یەک ساڵدا نزیکەی 73 ملیارد جگەرە لە وڵاتەکە کێشراوە کە بەراور بە رابردو نزیکەی 20 ملیارد زیادی کردوە.

ئاماژە بەوە کراوە؛ لە ساڵی 2017 نزیکەی 55 ملیارد جگەرە لە ئێران کێشراوە بەڵام ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2022 بۆ 73 ملیارد بەرزبوەتەوە.

لە راپۆرتی ئەو وەزارەتەدا هاتوە؛ لە ساڵی 2020 نزیکەی 62 ملیارد و 475 دانە جگەرە لە وڵاتەکەدا بەرهەم هێنراوە و نزیکەی 11 ملیارد جگەرەش بە قاچاغ هاوردە کراوە و هیچ جگەرەیەک بە فەرمی هاوردەی ئێران نەکراوە.

توتنی بەرهەمهاتوی ساڵی 2021 لە ئێران چوار هەزار و 886 تۆن بوە کە 600 تۆنی هەناردە کراوە و چوار هەزار و 300 تۆنی لە ناوخۆی وڵاتەکە کراوە بە جگەرەوە و نێرگەلە.

بە پێی راپۆرتی وەزارەتی پیشەسازیی ئێران لە ساڵێکدا بە بەهای زیاتر لە یەک ملیارد و 600 هەزار دۆلار توتن و جگەرە لە وڵاتەکەدا کڕدراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار