دەمیرتاش وازهێنانى لە سیاسەتى چالاک رادەگەیەنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوسەرۆکى پێشوترى هەدەپە رایدەگەیەنێت؛ "لەم قۆناغەدا واز لە سیاسەتى چالاک دەهێنم و لە زیندان بەردەوام دەبم لە تێکۆشان .

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە تویتێکدا وازهێنانى لە سیاسەتى چالاک راگەیاند ودەڵێت لە دوو پەرەگراف لە وتارەکەم کە سبەی لە تۆڕى هەواڵى (ئارتی گێرچەک) بڵاودەکرێتەوە، رونکردنەوەتان پێدەدەم."

لە بەشێکى وتارەکەیدا کە بڕیارە سبەینێ بڵاوبکرێتەوە، دەمیرتاش دەڵێت: "بە ناوی خۆمەوە لە دڵەوە داوای لێبوردن دەکەم کە نەمتوانی سیاسەتێکی شایستەی گەلەکەمان بخەمەڕوو، بەڵێن دەدەم بە هەوڵە کردارییەکانی خۆم ئەو کەموکوڕییانە چارەسەر بکەم".

دەمیرتاش دەشنوسێت،" سوپاس بۆ ڕەخنەی بنیاتنەرەکانتان بەرامبەر بە من. هەوڵ دەدەم سوود لەو ڕەخنانە وەربگرم. لە کاتێکدا کە وەک هەموو هاوڕێیانم لە زیندانەوە بە خۆڕاگری بەردەوامم لە خەبات، بەڵام لەم قۆناغەدا سیاسەتی چالاک بەجێدەهێڵم”.

هەر لە تویتەکەدا دەمیرتاش ئاماژەى بەوەکردووەن سڵاوی هەڤاڵانەم بۆ هەمووتان دەنێرم خۆشەویستەکەم و بە حەسرەتەوە هەمووتان لە باوەش دەگرم. بەهیوای ئەوەی لە ڕۆژانی ئازاددا بتانبینم.


لە سەرەتای مانگی یانزەی  2016، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووتر و هەشت پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە دەستگیرکران و دەمیرتاش تاوەکو ئێستا لە زیندانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار