کۆمسیۆنی عێراق: ناتوانین هەڵبژاردنی هەرێم و پارێزگاکان بەیەکەوە ئەنجام بدەین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ڕایدەیەنێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم و پارێزگاکان بەیەکەوە لەڕوی هونەرییەوە ئەستەمە.

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبونەوەو بەگوێرەی راگەیێندراوی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆنەکە رایگەیاندووە کە ناتوانن هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان لە یەککاتدا بکەن.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا، پەرلەمانی عێراق دەڵێت: چەند بابەتێکی تەکنیکی و بڕی ئەو پارەیەی پێویستە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان گفتوگۆی لەسەر کرا.

پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەربڕیوە و بەرنامەی کار و تۆماری بایۆمەتری و تۆماری هاوپەیمانان و کاندیدەکانی ڕونکردەوە و جەختی لەوەکردوەتەوە دەتوانێت لە 20ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدات.

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق داوای لە کۆمیسیۆن کردووە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەر لە 24 کاژێر لەدوای دەنگدان رابگەیێندرێن، هەروەها لەبارەی توانای کۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لەیەک کاتدا گفتوگۆیان کردووە کە کۆمیسیۆن ئەوەی رەتکردووەتەوە لە توانایدا بێت.

رۆژی 9ـی تشرینی یەكەمی 2022، پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی تاوەكو كۆتایی ساڵی 2023 درێژكردەوە، لەكاتێكدا خولی پێنجەم رۆژی 06-11-2022 كۆتایی هات.

هاوکات دوێنێ 30ـى ئایارى 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 12ـى درێژکردنەوەى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان  و رایگەیاند، تەمەنى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ کۆتاییهاتنى خولى پێنجەم کۆتایی هاتووە و هەر بڕیارێک لە دواى کۆتاییهاتنى ئەو ماوەیەوە دەرکرابێت لە رووى دەستوورییەوە پووچەڵە.

بەهۆی ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵیشەوە شەش یاسای پەرلەمانی كوردستان هەڵدەوەشێنەوە :

لێرە کلیک بکە بۆ خوێندنەوەیان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار