ئاسایش دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داواکراو رادەگەیەنێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەکانیان تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردوە و پاش لێکۆڵینەوە ڕادەستی دادگای ئەنبار دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعشی راگەیاند دەشڵێت، شەوی 29-05-2023، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی ئاسایشی شارەزوور دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایش، تۆمەتبارەکە ( ح ، ک ، أ )ـە و پاش لێکۆڵینەوەی لەگەڵیدا، رادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئەنبار دەکرێتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار
