دوو نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ دادگایی دەکرێن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەلایەن بنکەی پۆلیسی خانەقا لە شاری هەولێر ئاگادارکراونەتەوە خۆی و نوێنەرێکی دیکەیان رۆژی یەکشەممە لە دادگە ئامادەبن بۆ دادگاییکردن بە تۆمەتی خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت.
عەلی رەئووف ، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی وت" بـڕیـارە ڕۆژی یـەك شـەمـمـە 4 ی 6 ی 2023 لـە داواڪـاری گـشـتی هـەولێر دادگایی بڪرێین لەسەر ئەم مافە سەرەڪی و یاسـایی و ئاسـاییەی خـۆمان ڪە بریتیە لـە دامـەزراندن و بــەرزڪردنەوەی ئـەم دروشـمـانـە ( وەك مامۆستای هەمیشە بمانڪەن بـە هەمیشـە ، بەڵێ بۆ دامەزراندن ) و ئەنجامدانی خـۆپـیـشــاندانـی مـەدەنـی و ئـاشـــتـیـانـە لـەبـەردەم بـینای ئـەنجـومـەنی وەزیـران ڪە لــە ڕێڪەوتـی 6 ی 9 ی 2022 ئــەنجاممانـدا ودەستگیرکراین دوواتـر بـە ڪەفـالەتی 10 ملیۆن دینار ئازاد ڪرایــن "
ئەوەشی ڕونکردەوە،" ساڵی رابردوو پێش ئەوەی خۆپێشاندان بکەن، هەوڵیانداوە مۆڵەت وەربگرن، بەڵام داواکارییەکەیان لە پارێزگای هەولێر لێ وەرنەگیرا".
ئەو نوێنەرە وتیشی " لــــە پـــاش نـزیڪەی 9 مــانـگ ئــازادڪردنـمـان بـە ڪەفـالـەت ، لـە ئـێسـتـادا بـڕیارە لە ڕێڪەوتـی 4 ی 6 ی 2023 دا ڪۆتا دادگـایـی بڪرێـیـن "
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 33 هەزار وانەبێژ هەن؛ 11 هەزاریان لە پارێزگای هەولێر، 10 هەزار لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و 12 هەزاریش لە سنووری پارێزگای دهۆکن.
بەپێی یاسای خۆپێشاندان لە هەرێمی کوردستان؛ هەرکەسێک بەبێ مۆڵەت خۆپێشاندان بکات، سزاکەی بەندکردن دەبێت بە ماوەیەک کە لە مانگێک زیاتر نەبێت یان بە سزایەک لە 50 هەزار دینار کەمتر و لە 500 هەزار دیناریش زیاتر نەبێت، یان بە هەردووکی سزا دەدرێت.

