پۆلیسی گەرمیان لەسەر شەڕەتەقەی نێوان چوار برا روونکردنەوە دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شەوی رابردوو لە قەزای کفری شەڕەتەقە لەنێوان ئەندامانی خانەوادەیەک روویدا و بەهۆیەوە سێ برا بە گوللـە برینداربوون.
لەم بارەیەوە پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی هەینی لە قەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی خێزانیەوە شەڕەتەقە لەنێوان خێزانێک دروست بوو دوو برا لە گەڵ دووبرا ناکۆکی کەوتۆتە نێوانیان و تەقەیان لەیەک کردووە لەئەنجامدا سێ کەسیان بەفیشەک برینداربوون
دەشڵێت، لەئێستادا لەنەخۆشخانەی قەزاکە چارەسەری پێویست بۆبریندارەکان کراوەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کەلار کراون.
ئاماژە بەوەشدراوە، پۆلیسی قەزای کفری چونەتە شوێنی ڕوداوەکە و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 / 31 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەرچوار تۆمەتبار کەبرای یەکترن دەرچووە.
هاوکات سێ لە تۆمەتباران بەبرینداری دەستگیر کراون و یەکێک لەبریندارکان هەڵاتوە پۆلیس لەهەوڵی دەستگیرکردنیدان.
.
.

