ڕوسیا لە ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان کشایەوە
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی بەردەوامی هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە سوریا بەرەو لاوازی دەچێت و بەشێک لە هێزە سەربازییەکانی ڕوسیا لە ناوچەی شەهبای ڕۆژئاوای کوردستان کشانەوە.
بە پێی هەواڵی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ و ژمارەیەک لە میدیاکانی سوریا، ڕوسیا هێزەکانی لە ناوچەی شەهبای سەر بە هەرێمی عەفرین کشاندۆتەوەو هێزەکانی بردۆتە شاری حەلەب.
ڕوسیا لە سێپتەمبەری ٢٠١٥ لەسەر داوای سوریا هێزی سەربازی ناردە سوریا .
بابهتی پهیوهندیدار