لەمانگى ڕابردوودا ٥٤ سەربازی تورک کوژراون

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە بڵاویکردەوە، لەمانگى ڕابردوودا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا ٥٤ سەربازی تورک کوژراون و ١٣ گەریلاش شەهیدبوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە ئاماری مانگی ئایاری شەڕ و پێکدادانەکانی بەرامبەر سوپای تورکیا ئاشکراکرد و ڕایگەیاندووە، لەمانگى ڕابردوودا تورکیا ٥٨٠ جار هێرشیکردووەتە سەر سەنگەرەکانی گەریلا، دەشڵێن، لە شەڕ و پێکدادانەکاندا ٥٤ سەربازی تورک کوژراون و ١٣ گەریلاش شەهیدبوون.
لە شەڕی مانگی ئایاردا ٥٤ سەربازی تورک کوژراون
هەپەگە ئاشکراشی کردووە، کە سوپای تورکیا لە مانگی ئایاردا هەشت جار بە چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی بەرخۆدانی بۆردوومان کردووە.
دەشڵێن، جگە لەوەش سوپای تورک ١٢٦ جار بە فڕۆکەی جەنگیی، ١١ جار بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر، ٤٣٥ جار بە تۆپ، هاوەن و تانک سەنگەرەکانی بەرخۆدانی بۆردوومان و تۆپباران کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،" کە لە ئەنجامی هێرشە داگیرکارییەکاندا شەڕ ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ٥٤ داگیرکەر کوژراون و دوو داگیرکەریش برینداربوونو هەروەها لەو هێرشانەدا ١٣ هاوڕێمان شەهیدبوون."

